KTV ... وه‌زیری دارایی عێراق به‌یان جه‌بر زوبه‌یدی ڕایگه‌یاند" له سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عێراق بۆ هه‌ر سێ پارێزگه‌كانی هه‌رێم له بودجه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك سه‌دا سێزده بۆ هه‌رێم ته‌رخان كرابوو كه ڕاسته‌وخۆ ڕاده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كرا، به‌ڵام له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌كانی دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی و ئیراهیم جه‌عفه‌ری ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ سه‌دا 17 زیاد كرا به‌مه‌رجێك هه‌موو خه‌رجییه سیادییه‌كانی لێ ده‌ربكرێت. له‌میانی دیدارێكدا له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لعێراقیه ده‌رباره‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌زیری دارایی عێراق ڕوونی كرده‌وه كه له ساڵی یه‌كه‌می حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی‌دا ئه‌م ڕێژه‌یه وه‌ك خۆی مایه‌وه، به‌ڵام له ساڵی دووه‌مدا مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خرایه‌ر ڕوو. به‌یان جه‌بر ئه‌وه‌شی دركاند كه له ڕاستیدا له (سه‌دا 17)ـه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوای لێده‌ركردنی خه‌رجییه سیادییه‌كان كه بریتییه له خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و چه‌ند خه‌رجیێكی دیكه دێت كه نزیكه‌ی (سه‌دا پێنج پۆینت دوو) ده‌كات، به‌م پێیه‌ش هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی سه‌دا دوازده وه‌رده‌گرێت نه‌ك سه‌دا حه‌ڤده. وه‌زیری دارایی عێراق ئاشكراشی كرد كه له ئێستادا حكوومه‌تی فیدراڵیی له به‌غدا و حكوومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێر له‌سه‌ر پێشنیازێك ڕێككه‌وتوون كه بودجه‌ی هه‌رێم وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه هه‌تاوه‌كوو وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌مساڵدا به هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رژمێریه‌كی سه‌رتاسه‌ریی دانیشتوان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.